سەرچنار
خەڵاتی باڵۆن دۆر بۆ کێ دەبێت

خەڵاتی باڵۆن دۆر ساڵانە بە باشترین یاریزان دەدرێ لەسەران سەری جیهاندا
ئەم خەڵاتە لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی جیهانی فیفا و ڕۆژنامەیەکی فەڕەنسیەوە دابین دەکرێ
خەڵاتەکە لەسەر دەسکاوت و بردنەوەی ئەو خول و پاڵەوانیانە دێت کە ئەو یاریزانە لەگەڵ یانەکەی بەدەستی دێنێت لە ئێستادا کۆتای بەسەرجەم خولە ناوخۆیاکەنی وڵاتانی ئەوروپا هاتوە وە هەر دوو خولی یۆرۆپا لیگ و چاپیۆنس لیگ یش کۆتای هاتوە بەڵام لە ئێستادا هەر خولەو یانەیەک بردویاتە خولی یانە پالەوانەکانی ئەوروپا یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی بەدەستی هێناوە خولی یۆرۆپا لیگیش یانەی ئیشبیلیای ئیسپانی توانی بەدەستی بێنێت کاتی لە یاری کۆتای 3 - 1 لە یانەی لیڤەرپۆڵی ئینگلیزی بردەوە لە ئێستادە زۆرێک باس لەوەدەکەن کە یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید و هەڵبژاردەی پرتوگال کرستیانۆ رۆناڵدۆ چانی ئەوەی هەیە ئەو خەڵاتە بەدەس بێنێت بەڵام زۆرێکیش باس لەوە دەکەن کە هەریەکە لە لیۆنێل میسی و نەیمار داسیلڤا و لویس سوارێز ئەوانیش کێبڕکی و ئەو نازناوە دەکەن
يانەی مانچستەریونایتدی ئینگلیزی هەوڵەكانیان بۆ گواستنەوەی پیپ گواردیۆلای ئیسپانی دەست پێکرد

یانەی مانچستەریونایتدی ئینگلیزی هەوڵەكانیان بۆ گواستنەوەی پیپ گواردیۆلای ئیسپانی و راهێنەری ئێستای بایرن میونشن بەردەوامە و بە نیازیشن لە وەرزی داهاتوودا بیكەنە راهێنەری نوێ ی یانەكەیان / بە پێی هەواڵی چەند سەرچاوەیەك : لە چەند رۆژی رابردوودا بەرپرسانی مان یونایتد جارێكی تر پەیوەندیان بە گواردیۆلاوە كردووە / ئەویش لە پێناو ئەوەی ناوبراو رازی بكەن دوای جێهێشتنی ئەو یانە ئەڵمانیە روو لە ریزەكانیان بكات و شوێنی لویس ڤان گالی هۆڵەندی بگرێتەوە / كە ئەو راهێنەرە بەهۆی ئەنجامە خراپە یەك لە دوا یەكەكانی یانەكەیەوە / زۆر نزیكە لە دوورخستنەوەی لە پۆستی راهێنەرایەتی ئەو یانە ئینگلیزیە / لە لایەكی تریشەوە رۆژنامە ئینگلیزیەكان رایانگەیاندووە : تا ئێستا گواردیۆلا وەڵامی ئەو داوایەی یانەی مانچستەریونایتدی نەداوە / بەڵام ئەگەری ئەوەی هەیە لە هاوینی داهاتوودا ئەركی راهێنەرایەتی یانەی مان یونایتد لە ئەستۆ بگرێت / جێ ی وەبیرهێنانەوەیە لە چەند هەفتەی رابردوودا پیپ گواردیۆلا ئاشكرای كرد كە نایەوێت بۆندەكەی لەگەڵ یانەی بایرن میونشن نوێ بكاتەوە و ئارەزووی ئەوەشی هەیە لە وەرزی داهاتوودا ئەركی راهێنەرایەتی یانەكی تر لە ئەستۆ بگرێت / هەر بەو هۆیەشەوە چەند یانەیەكی بەهێزی ئەوروپی گرنگی بەو راهێنەرە تەمەن 45 ساڵە دەدەن و لە هەوڵی ئەوەدان ئەركی راهێنەرایەتی یانەكەیانی لە ماوەی داهاتوودا پێ بسپێرن