sarchnar

دابەشکردنی موچەی مانگی پێنج

ئەندامێکی لێژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان ناوی ئەو دەزگا و دامەزراوانەی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی ئاشکرا کرد کە لە هەفتەی داهاتوودا مووچەی مانگی ئایاریان پێ دەدرێت. 

مەدینە شرنەخی، ئەندامی لێژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان، بە (سەرچنار)ی ڕاگەیاند، لە وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە زانیاری وەرگرتووە کە هەفتەی داهاتوو دابەشکردنی مووچەی مانگی 5\2016 بەردەوام دەبێت. گوتیشی: ”لە هەفتەی داهاتوودا مووچەی ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش، لەگەل هێزەکانی پۆلیسی پیادە دابەش دەکرێت“.

ئەو ئەندامەی لێژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان ئەوەشی ڕوون کردەوە کە بەپێی هەبوونی پارە، وەزارەتی دارایی لە هەفتەی داهاتوودا مووچەی چەند وەزارەتێکی دیکە دابەش دەکات. 

پێشتر وەزارەتی دارایی لە ڕاگەیاندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ (سەرچنار) ناردبوو، ئەوەی ئاشکرا کردووە کە ئەمڕۆ پێنجشەممە 16\6\2016، دابەشکردنی مووچەی مانگی 5ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەست پێ دەکات و یەکەمین وەزارەتیش، دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان مووچەیان پێ دەدرێت. 

پێشتر لێژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانی دارایی کە لە ئەنجومەنی وەزیران پێکهێندراوە، ئەوەی ئاشکرا کردبوو تا ڕۆژی 30\6\2016، مووچەی مانگی 5ی سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.

بارودۆخی قەزای خورماتوو

لە دوێنێ‌ شەوی ڕابردوەوە چەكدارانی داعش بەشێوەیەكی چڕ هێرشی سەر قەزای خورماتوویان چڕكردۆتەوە بەو هۆیەوە بەڕێوبەری پۆلیسی قەزاكە كە توركمانی شیعەیە لەگەڵ چەند ئەفسەرێكی باڵای حەشدی شاعبی لەو قەزایە كوژراون
لە ئێستادا قەزاكە لەژێر كۆنتڕۆڵی هێزی پێشمەرگەدایە و لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە چەند جارێك ڕوبەڕوبونەوە لە نێوان هێزی پێشمەرگە و چەكدارانی داعش لە قەزاكە ڕویداوە كە لەدوا هێرشیشدا چەكدارانی داعش لەڕێگەی ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراوە وە خۆیان بە بازگەیخورماتوادا تەقاندەوە بەو هۆیەوە پۆلسێكی بەڕەگەز عەرەب برینداربو

لە ئێستادا شەلال عەبدول قایمقامی قەزای خورماتوو بە سایتی سەرچناری ڕاگەیاندوە کە لە کۆبونەوەی چردان لەگەڵ بەرپرسانی هێزی پێشمەرگە بۆ ئەوە ڕێگری لە ڕودانی هەر حاڵەتێکی لەناکاو بکەین لە قەزاکە

ئاشتۆن كارتەر وەزیری بەرگری ئەمریكا


ئاشتۆن كارتەر وەزیری بەرگری ئەمریكا

ئاشكرایدەكات داوایان لە دەیان وڵات كردووە هەوڵەكانیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش زیاد بكەن.
ئاشتۆن كارتەر وەزیری بەرگری ئەمریكا لەلێدوانێكدا رایگەیاند: لەگەڵ وەزیری بەرگری 40 وڵات قسەی كردووە بۆ داواكردنی پشتیوانی كردنیان لە هەوڵەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بنبڕكردنی داعش ئەویش لەرێگەی پێشكەشكردنی چەك و پشتیوانی لۆجیستی و مەشقكردنەوە.
روونیشیكردەوە: سێ‌ ئامانجی سەرەكی هەیە لەپلانی بەرەنگاربونەوەی داعش ئەوانیش بنبڕكردنی سەركردایەتی ناوەندی داعش لەموسڵ و رقە و بەرەنگاربوونەوەی كاریگەرییەكانی داعش لەجیهان دروستیكردووە لەگەڵ پاراستنی گەلان و وڵاتان لەهێرشەكانی ئەو گروپە تیرۆریستیە.
وەزیری بەرگری ئەمریكا داواشی لەكۆمەڵی نێودەوڵەتی كرد پشتیوانی پێشكەش بكەن بۆ بەئامانجگرتنی سەركردایەتی داعش لەموسڵ و رقە و لێدانی دامەزراوە نەوتیەكانی و هەروەها داوای لەئێران و رووسیا كرد یارمەتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بدەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش ئەویش لەرێگەی وەستانی پشتیوانیەكانیان بۆ ڕژێمەكەی بەشار ئەسەد

.فلادیمێر پۆتی.

فلادیمێر پۆتین رایگەیاند: چاوپۆشی و هاوكاری راستەوخۆی هەندێ وڵاتە بووە هۆی سەرهەڵدانی داعش.
فلادمێر پۆتین سەرۆكی روسیا لەوتارێكدا لەكۆشكی كرملین سەبارەت بە جەنگی دژ بە تیرۆر و ئاڵۆزییەكانی سوریا رایگەیاند چاوپۆشی و هاوكاری راستەوخۆی هەندێ وڵات بۆ تیرۆر بووە هۆی سەرهەڵدانی گرووپی تیرۆرستی داعش ، وتیشی: پێمان وایە هەر هەوڵێك بۆ سپیكردنەوەی روویی تیرۆر و هاوكاریكردنی ئەو گرووپانە و تاوانە و شاردنەوەی بازرگانیكردن لەگەڵ گرووپە تیرۆرستیەكان كارێكی نایاساییە و دژی مرۆڤایەتیە.
لە بەشێكی تری وتەكانیدا سەرۆكی ڕوسیا ئاماژەی بەوەكرد سوپای روسیا كە لە ئێستادا توانیویەتی لەسەر خاكی سوریا سەركەوتنی گەورە بەسەر تیرۆرستاندا بەدەست بهێنێت , پشتیوانی لەهەر هەوڵێكی نێودەوڵەتی دەكات كە بۆ پێكهێنانی بەرەیەكی هاوپەیمانی فراوان لە دژی تیرۆر بخرێتە كار.