سەرچنار

سایتێکی ونەری و سیاسی و وەرزشی و ڕۆشنبیریە
لە سەرچنارەوە دەتوانی ئاگەداری سەرجەم هەوەڵەکانی ناوەوە و دەرەوەی کوردستان بیت

"ڤیلادیمێر پۆتین "
پوتین دڵنیایی دەداتە توركیا و دەڵێت پەشیمان دەبنەوە لەوەی كەكردتان.

"گاندی"
خهڵکێکی زۆر بهدهوری دهسهڵاتهوهن ، بهڵام خهڵکێکی کهم بهدهوری نیشتیمانهوهن.

"بارەک ئۆباما"
ساڵی ١٩٩٦ ھەڵبژێردراوە بۆ ئەنجومەنی پیران لە ئیلینۆی و بە شێوەیەکی فەرمی چوەتە نێو پارتی دیموکراتخوازی ئەمریکاو لە نۆڤەمبەری ساڵی ٢٠٠٤ لە ھەڵبژاردنەکانی کۆنگرێس دەرچوە بۆ ویلایەتی ئیلینۆی بەرێژەی ٧٠% لە کۆی دەنگەکان لە بەرامبەردا رکەبەری جمھوری٢٧% ی ھێناوە ھەر بۆیەش بووە منداڵترین ئەندامی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکاو لە ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا بۆ ساڵی ٢٠٠٨ خۆی پاڵاوت و دەرچوو ئێستاش سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکایە بۆ جاری دووەم، لە کاتی ھەڵبژاردنەکاندا رۆژنامەی (یەدیعۆت ئەحرۆنوت)ی ئیسڕائیلی و پێگەی(ئینت) زۆر بەراشکاوانە پشتگیریان لێکردو ئەم ھەواڵەش زۆر بڵاو بوەوە بەڵام ئۆباما دوای بڵاو بوونەوەی ھەواڵەکان ئەم پشتگیریەی بە موبادەرەیەکی تاکەکەسی وەسفکردو وتەکانی لە پێگەی (واینت) گۆران. لە وتلرەکەشیدا کە لە بەردەم رێکخراوی (ئیبپاک) ی ئیسرائیلدا بۆ ئامادەبوان دابووی وتی: قودس بە پایتەختی ئیسرائیل دەمێنێتەوەو پێویستە بە یەکگرتووی بمێنێتەوە، کە میدیاکانی جیھانی ئیسلامی بەتەواوی وروژاندو سەرکردایەتی فەلەستین و حیزبەکانی فەلەستین بەتوندی وەڵامی ئەو لێدوانانەی ئەوکاتی ئۆبامایان دایەوەو دواتر لە چاوپێکەوتنی کەناڵی (سی ئێن ئێن) لەوەڵامی ئەو پرسیارەدا وتی: ئەم بابەتە بەجێ دەھێڵین بۆ رێکەوتن و وتو وێژی ھەردوو لایەنی ناکۆک کە فەلەستینیەکان و ئیسرائیلن ، لە رۆژی ٥ ی نۆڤەمبەری ساڵی ٢٠٠٨ دوای راگەیاندنی ئەنجامەکانی ئەو ھەڵبژاردنە بە سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ھەڵبژێردراو دوای ئەوەی کە بوە سەرۆک بریاری کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکای دا لە عێراق کە لەکاتی ھەڵمەتەکانی پروپاگەندەی ھەڵبژاردنەکاندا بانگەشەی دەکرد بۆ گێرانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و ئەفغانستان بەڵام ئەو بریارە تەنھا بۆ عێراق بوو لە بەرامبەردا ھێزەکانی ئەمریکا لەسەر خاکی ئەفغانستان تا ئێستاش ماونەتەوە ھەرچی ئەو ھێزانەشی کە لە عێراق بوون بۆ ناوچەکانی کەنداوو ئەفغانستان گوێزرانەوەو سەبارەت بە بەڵینەکانی بۆ نەھێشتنی گرتووخانە نایاساییەکانی تا ئێستا بەبێچارەسەر ماونەتەوە بە تایبەتی گرتووخانەکانی گۆنتانامۆ کە بوەتە مایەی شەرمەزاری بۆ ئەمریکاو لە سەردەمی دەستەڵاتی جۆرج بۆش دروستکراون،

" بەختیار عەلی "
گەمژەکان لێرە پاشا ن،
ڕەخنە گرن،
حاکمن،
مامۆستای ستاتیکان،
مۆسیقارن،
ڕۆژنامەنوسن،
شاعیرن........
ژمارەی گەمژەکان لە ژمارەی ئەستێرەکان زیاترن.

" نێلسۆن ماندێلا "
تا ئێستا میوانی ئهوهنده بێ شهرمی وهکو دڵتهنگی وخهفهتم نهدیوه، به زۆریش دهریان بکەیت هەر ناڕۆن

"ڤیلادیمێر پۆتین "
ڤلادمیر پوتین لە ڕێکەوتی ٧ی تشرینی یەکەمی ١٩٥٢ز لە سەنت پیتەرزبورگ لە یەکێتیی سۆڤییەت یان ڕووسیای ئێستا له دایک بووە کە ئەوکات بەو شارەیان دەوت لێنینگراد ، کەسایەتیی سیاسیی ڕووسیە ناوبراو لە بنەماڵەی پوتین لەدایک بووە بۆیە نازناوی پوتینی بۆ خۆی ھەڵبژاردووە . لەوەتەی ٧ی ئایاری ٢٠١٢ سەرۆککۆماری ڕووسیایە پێشتریش هەمان پۆستی هەبوو لە ماوەی ٣١ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٩ تاکوو ٧ی ئایاری ٢٠٠٠. وە هەروەها پێش ئەوەی ببێتە سەرۆککۆماری ڕووسیا لە ئایاری ٢٠١٢ پۆتین سەرۆکوەزیرانی ڕووسیا بوو کە ئەویان لەماوەی ٨ی ئایاری ٢٠٠٨ تاکوو ٧ی ئایاری ٢٠١٢ بوو.لەماوەی ٢٠٠٨ تاکوو ٢٠١٢ش سەرۆکی حیزبی ڕووسیای یەکگرتوو بوو. پۆتین لەسەرەتای لاویدا واتە ١٩٧٥ تاکوو ١٩٩١ لەناو حیزبی کۆمۆنیستی یەکێتیی سۆڤییەتی بوو

"لیۆنێل مێسی"
لیۆنێل مێسی (بە ئینگلیزی: Lionel Andrés Messi) لە ٢٤ حوزەیرانی ساڵی ١٩٨٧ لە دایکبووە لە تەمەنی پێنج ساڵیدا دەستی کردووە بە یاریکردن لە شاری (فراندولی) لەو یانەیەی کە باوکی لە ئارجەنتین بەڕێوەی دەبرد لەو کاتەدا سەرنجی خەڵکانی بۆ خۆی ڕاکێشاوە وە بە خێرایی برووسک و ناوبانگی دەرکردووە کە لەگەڵ برا گەورەکەی (رۆدریغۆ) لە یانەکە دا یاریان کردووە ، دکتۆرەکان پشکنینیان بۆ میسی ئەنجامدا بینیان دووچاری کەمبوونی (ھۆرمۆنی ئێسک) ھاتووە کە دەبێتە ڕیگر لە بەردەم بەردەوامی لە یاریکردن داو لە بەردەم گەشەکردنی. بۆ ئەم مەبەستە پێویستی بە نەشتەرگەریەکی گەورە ھەبوو پارەیەکی زۆری دەویست کە لە توانای (ئارجەنتین) نەبوو ، ئەمە و باوکی پەیوەندی بە چەند خزمێکی کرد لە ھەرێمی (کاتالۆنیا) ئەو سەفەرەیان کرد بۆ (ئیسپانیا لەوێ یانەی بەناوبانگی (بەرشەلۆنا)ی ئیسپانی خستیە ژێر چاودێری کە لەگەڵ یانەکەیان یاری بکات لە (ئەمریکای باشوور) . لە یەکەم دەرکەوتنی (میسی) بە درێسی بەرشەلۆنا لە یاریەکەدا توانی (٥) گۆڵ تۆمار بکات و وەک یاریزانێکی بەتوانا دەرکەوت لەوکات دا یانەی بەرشەلۆنە سەرسام بوو پێی خەرجی چارەسەرکردنی خستە ئەستۆی لەو کاتەی درێژی میسی (١٤٠سم) بوو ، نەشتەرگەریەکەی بە سەرکەوتوویی بۆ ئەنجامدراو درێژی گەیشتە ١٦٩ سم[٩]. میسی بەرامبەر ئەو چاکەیە باشترین یاری ئەنجامدا و توانی (٣٧) گۆڵ تۆمار بکات بۆبەرشەلۆنا ، وە ئەو چواردە مانگەیەی کە میسی لە بەرشەلۆنا بووە ئەستێرەیەکی جیھانی تۆپی پێ .

ولیام شکسپیر
ولیام شکسپیر ئەڵێ:-
ئەگەر نهێنیەکانی خۆت بە کەسێک وت
ناچاریت گەمژەییەکانی ئەو بشاریتەوە

"جیۆرجیز سيمێنۆن"
بۆخۆت بژی و لەژیانی کەسانی دیکەش گەڕێ ،
ئەوە بڵندترین ئاستی ڕۆشنبیریە کە کەمترین کەس هەیەتی.

" نێلسۆن ماندێلا "
نیڵسۆن ماندێلا (١٨ی تەمووزی ١٩١٨ ) لە ئەفریقای باشوور لە دایکبووە لە زنجێکدا لە گوندێکی بچووکی ھەرێمی ترانسکایی، ساڵی ١٩٤٦ دەبرێت بۆ دورگەی رۆبیبین لە ئەنجامی ھەوڵی ماندبوونی ئاشتیانەی ماندێلا و ھاورێکانی بۆ سەربەخۆی ئازادی بیرکردنەوە وتن و رەخساندنی کەشێکی لەبار بۆخەڵکی ئەفەریقای باشوور، بۆیە ساڵی ١٩٩٠ دی کلێرک سەرۆک کۆماری ئەوکاتی ئەفەریقای باشوور لە راگەیاندنێکی چاوەروان نەکراودا وتی دەبێت رێگا بە (ANG، PAG) پارتی کۆمۆنیست بدرێت و ٣١ رێکخراوی دیکەی سیاسی ھەموو ئەو بەندیانەی کە تاوانی توندوتیژیان نەکردووە ڕیگەیان پێ بدرێن کاری خۆیان بکەن و ھەموو لە سێدارە دانێک ھەڵبووە شێتەوە. ئەفەریقای باشوور لەو شەوەدا گۆرا و ئالای ANG لەھەوادا دەشەکایەوە و چیدی ماندێلا قەدەغەنەبوو ،ماندێلا لەنێوان ساڵانی ١٩٩٤ تا ١٩٩٩ سەرۆکی ئەفریقیای باشوور بوو لە ئێستادا ماندێلا وەک سیموبووڵی ئاشتی و مافی مرۆڤ لە ووڵاتان دەناسرێت، ماندێلا لەساڵی ١٩٩٣ دا خەڵاتی نۆبێل ی لە ئاشتیدا وةركرت

"کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ "
ناوی تەواو کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دۆس سانتۆس ئاڤیێرا ٥ی فێبریوەری ١٩٨٥ لە شاری (مادەیرا) لەووڵاتی پورتوگال لە خێزانێکی ھەژار کە باوکی باخەوان بووە و دایکیشی چێشتی بۆ ماڵان لێناوە لەدایک بووە، ئەو ئێستا یاری بۆ ھەڵبژاردەی تۆپی پێی پرتوگال و یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی دەکات کە پێشتر یاری بۆ یانەکانی لشبۆنەی پرتووگالی [١] و مانچستەر یونایتدی ئینگلیسی کردووە [٢]، لە ساڵی ٢٠٠٣ ەوە یاری بۆ ھەڵبژاردەکەی دەکات[٣]و لە ئێستادا ئاڕمی کاپتنی ھەڵبژاردەکەی لە دەست گرتووە ، ئەو یەکێکە لە بەنرخترین یاریزانانی جیھان. ئەو کاتەی لەیانەی مانچستەر یونایتدی ئنگلیسی ڕووی کردە یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی بەبڕی ٨٠ ملیۆن پاوندی (£) ئنگلیسی کە دەکاتە نزیکەی ٩٤ ملیۆن یۆڕۆ(€) یان ١٣٢ ملیۆن دۆلار($)[٤]، لەساڵی ٢٠٠٨ ئەو کاتەی لە یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی یاری دەکرد بوو بە باشترین یاریزانی جیھان

